شیكارییەك بۆ پێشكەوتنی ئاستی زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

  • ئاب 4, 2019
  • 561 Views
شیكارییەك بۆ پێشكەوتنی ئاستی زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

ساڵانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراقی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان ڕێزبەندی زانكۆكان بڵاودەكرێتەوەو بەو پێیەش زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ساڵ لەدوای ساڵ ئاستی زانستی بەرزتربووەتەوە و هەنگاوی گەورەی بڕیوە لەئاست فراوانبوونی دەزگاكانی و بەرزكردنەوەی ژمارەی مامۆستا و خوێندكارەكانی و بەرهەمهێنانی ڕێژەیەكی باش لەتوێژینەوەی زانستی و چالاكییە هەمەچەشنەكانی.

لە تێڕامانێك بەنێو ئەو ژمارانەی ساڵانی ڕابردوو بۆمان دەردەكەوێت كە ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە وەك ئەوەمەی خوارەوە كە بەراوردكارییەكە لەنێوان ساڵی 2015 بۆسەرەتای مانگی ئابی 2019.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەڕانكی زانكۆكانی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و جیهان لەماوەی چوارساڵی رابردوودا بەم شێوازە ئاستی زانستی خۆی بەرزكردۆتەوە سەرەڕای بوونی چوار ساڵی قەیرانی دارایی كە هەرێمی كوردستانی گرتبوەوە.

*زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەساڵی 2015

لەسەر ئاستی زانكۆكانی كوردستان لەڕیزبەندی 19دا دەبینرێت:

لەساڵی 2016 دا لەڕیزبەندی 13دا دەبینرێت

لەساڵی 2017 دا لەڕیزبەندی 10دا دەبینرێت

لەساڵی 2018 دا لەڕیزبەندی 10دا دەبینرێت

لەساڵی 2019 دا لەڕیزبەندی 8 دا دەبینرێت

وە لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق:

ساڵی 2015 لەڕیزبەندی 63 هەمین زانكۆ بووە لەكۆی 100 زانكۆ

ساڵی 2016 لەڕیزبەندی 40 هەمین بووە

ساڵی 2017 لە ڕیزبەندی 30 هەمین بووە

ساڵی 2018 لە ڕیزبەندی 22 هەمین بووە

ساڵی 2019 لە ڕیزبەندی 26 هەمین بووە

وە لەسەر ئاستی زانكۆ جیهانییەكان:

ساڵی 2015 لە ڕیزبەندی 22341 هەمین زانكۆ بوە

ساڵی 2016 لە ڕیزبەندی 19443 هەمین زانكۆ بوە

ساڵی 2017 لە ڕیزبەندی 14209 هەمین زانكۆ بوە

ساڵی 2018 لە ڕیزبەندی 11877 هەمین زانكۆ بوە

ساڵی 2019 لە ڕیزبەندی 11288 هەمین زانكۆ بوە

وە بەپێ ی ڕانكی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ( نور) زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی:

لەساڵی 2015 لە گروپی D دەبینرێت

لەساڵی 2016 دا هاتۆتە گروپی C ڕیزبەندی 5

لەساڵی 2018 دا ئاستی بەرزبوەتەوە بۆ گروپی C ڕیزبەندی 2

*زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەنێوان ساڵی 2015 بۆ 2019 بەم شێوازەی لای خوارەوە ژمارەی توێژینەوەی زانستی بەرزكردۆتەوە:

ساڵی 2015-2016                  3.97

ساڵی 2016-2017                  18.8

ساڵی 2017-2018                  29.085

ساڵی 2018-2019                  96.0372

*ژمارەی ئەو گرانتە نێودەوڵەتیانەی زانكۆیە پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەدەستی هێناوە:

ساڵی 2015                                 42356 دۆلار بوە

ساڵی 2018                                 213323 دۆلار بوە

ساڵی 2019 تا سەرەتای مانگی ئاب      156902 دۆلار بوە.

 

*چالاكییە زانستییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەنێوان ساڵی 2015 بۆ 2019 بەم شێوازەی لای خوارەوەیە:

ساڵی 2015      (11)    چالاكی

ساڵی 2018      (39)    چالاكی

ساڵی 2019 تا سەرەتای مانگی ئاب (55) چالاكی

*بەهۆی ئەو گرانتە نێودەوڵەتیانەی زانكۆ بەدەستی هێناون زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توانیویەتی ژمارەیەكی بەرچاو چالاكی ئەنجامبدات:

7 توێژینەوەی زانستی

15 ئاڵوگۆڕی زانستی

12 وۆركشۆپی نێودەوڵەتی

7 وۆركشۆپی ناوخۆیی

2 خولی ڕاهێنان

7 چالاكی نێتۆركینگ

2 پرۆژە بۆ مۆزەخانەی سلێمانی

2 بانگهێشت بۆ ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی.

*ژمارەی مامۆستا ( دكتۆراو ماستەر)

ساڵانە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕێژەی دكتۆراو ماستەر لەزیادبوندایە بەم شێوازەی لای خوارەوە:

ساڵی 2010 ژمارەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانانەی ماستەر نزیكەی 100 مامۆستا بووە

لەساڵی 2019 ڕێژەكە بوە بە نزیكەی 600 مامۆستا.

لەساڵی 2010 ژمارەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانانەی دكتۆرا نزیكەی 30 مامۆستا بووە

لەساڵی 2019 ڕێژەكە بوە بە نزیكەی 130 مامۆستا.

*ژمارەی مامۆستایان و خوێندكاران لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی جیاوازترە لە هەر دام و دەزگایوكی تری حكومی و ئەهلی چونكە ڕێژەی ئافرەت لە ڕیژەی پیاوان بەرترە بەم شێوازەی لای خوارەوە :

مێ 57%

نێر 43%

ژمارەی بڕوانامەی پرۆفیسۆر لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی:

لەساڵی 2014  تەنها 1 پرۆفیسۆر هەبوە

لەساڵی 2019 5 پرۆفیسۆر هەیە

ژمارەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی:

ساڵی 2014      16  پرۆفیسۆری یاریدەدەر هەبوە

لەساڵی 2019   ڕێژەكە بووەتە 41 پرۆفیسۆری یاریدەدەر

ژمارەی وانەبێژ(مامۆستا):

لەساڵی 2014      50 وانەبێژ هەبوە

لەساڵی 2019     101 وانە بێژ هەیە

ژمارەی مامۆستای یاریدەدەر:

ساڵی 2014 332 مامۆستا هەبوە

ساڵی 2019 397 مامۆستا هەیە.

هەروەها رۆژی هه‌ینی ٢-٨-٢٠١٩ دەزگاى ریزبه‌ندی زانکۆکان وێبۆمیترکسWebometric) ) ریزبه‌ندی زانکۆکانی بلاوکرده‌وه‌.

خۆشەبەختانە وەک هەمیشە زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی لەسەر ئاستى هەرێم ٨ هەمین زانکۆیه‌ لە کۆى ١٧ زانکۆ و دەستەى حکومى وە لەسەر ئاستى عێراق ٣٠ هەمینه له ١٠٠ زانكۆ ، وە ٤٧٩ زانکۆش لەسەر ئاستى جیهان پێشکەوتوه‌.
ریزبه ندێکه بەم شێوەیە يه لەسەر ئاستى زانکۆ حکومییەکان:
1. University of Sulaimani
2. Salahaddin University Erbil
3. Hawler Medical University
4. University of Duhok
5. Soran University
6. Koya University
7. University of Kurdistan Helwer
8. Sulaimani Polytechnic University
9. University of Zakho
10. University of Raparin
11. Duhok Polytechnic University
12. Charmo University
13. University of Garmian
14. Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research
15. Erbil Polytechnic University
16. Kurdistan Board of Medical Specialties
17. University of Halabja

لەپەیامێكدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند: ئه‌م ئاسته‌ به‌ هۆی هەوڵ و شەونخونی و ماندوبونی زانستی ئه‌کادیمی زانکۆیه‌ وه‌ رۆڵی ماموستایان و فه‌رمانبه‌ران و خۆێندکارانه‌ له‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن .
هەر لەپەیامەكەیدا پیرۆزبایی وسوپاسی تایبەتی خۆی گەیاندە ئەنجومەنی زانكۆو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە هەمیشە دڵسۆزانە ئەركەكانی سارشانیان جێ بەجێ كردوەو داوای كرد پشتیوان بن له‌ جێ به‌ جێ کردنی ئەركەكانی داهاتودا تا بەهەموو لایەك زانكۆ بگەیەنینە ئاستی تموحی هەموان.