هەڵەبجە: خولی راهێنان تایبەت بە زانستی بەرێوەبردن بەڕێوەچوو

  • ئاب 4, 2019
  • 69 Views
هەڵەبجە: خولی راهێنان تایبەت بە زانستی بەرێوەبردن بەڕێوەچوو

بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە رووی بەرێوەبردن و کارگێریەوەو تازەگەری لەو بواردا، ،ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری ٤ ی ئابی ٢٠١٩ لە هۆڵی کتێبخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەو بەئامادەبونی (د. کارزان عبداللە) ڕاگری كۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجەو پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە دەستپیکی کردنەوەی خولێك بۆ فەرمانبەرانی پاریزگای هەڵەبجە کرایەوە ،

پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوکاری دیوانی پاێزگای هەڵەبجە و سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە خولێكی بەهێزكردنی بەڕێوەبردنی ڕێکخست بە ناویشانی “زانسستی بەرێوەبردن. ، هەریەک لەمامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە (مامۆستا شاخەوان و مامۆستا مەریوان ) وانەی خولەکە دەڵێنەوە .