دوو خولی ڕاهێنان لەسەر “نوسینی گرانت و پڕۆژە بەڕێوەبردن” بەڕێوەدەچێت

  • ئاب 6, 2019
  • 307 Views
دوو خولی ڕاهێنان لەسەر “نوسینی گرانت و پڕۆژە بەڕێوەبردن” بەڕێوەدەچێت

به‌ مه‌به‌ستی ڕاهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای خۆماڵی لە بواری نووسینی گرانت بۆ بەدەستهێنانی فەندی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژەی ئەکدیمی و بەڕێوەبردنی کارای پڕۆژە فەندکراوە نێودەوڵەتیەکان، پرۆژه‌ی تۆڕی كه‌له‌پووری كولتووری (سی ئێچ ئێن) لە گرووپی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتالی سه‌ر به‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوڵێکی ڕاهێنان بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و ستاف لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پرۆژه‌ی نێودەوڵەتی تۆڕی كه‌له‌پووری كولتووری ڕێک دەخات.
خولەکە لەلایەن د. ڕۆژین کەمال محمدامین (سەرۆکی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و یەکەم و تاکە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی گرانتەکانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانی لەسەر ئاستی عێراق) و محمود عبدالرحمن مه‌حمود ( ڕاهێنه‌ری باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی لە پڕۆژە بەڕێوەبردن دا لە لیدەرز دریم) ەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

خولی یەکەم لە بەرواری ٧/٨/٢٠١٩ ەوە دەستپێدەکات و بۆماوەی ٤ هەفتە (کۆی ٢٤ کاتژمێر) بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم لە بەرواری ٢/٩/٢٠١٩ ەوە دەستپێدەکات و بۆماوەی ٤ هەفتە (کۆی ٢٤ کاتژمێر) بەردەوام دەبێت.

تێبینی: لەبەرسروشت و جۆری چالاکی خولەکان بۆ ئاڵوگۆر و گفتوگۆ و پێویستی سنودارکردنی ژمارەی بەشداربوون، بەشداربوون لەم دوو خولەدا تەنها بۆ ژمارەیەکی دیاری کراو لە مامۆستا و ستافە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کولتووری. لە داهاتوویەکی نزیک دا، پڕۆژەکەمان ۆرک شۆپێکی کراوە لەسەر نووسینی گرانت و بەدەستهێنانی فەندی نێودەوڵەتی بۆ ئارەزووماندانی ناوەو دەرەوەی زانکۆ لە کەرتی حکومی و ڕێکخراوە ناحکومیەکان ڕێک دەخات.

* پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کولتووری پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان گرووپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی ڕێدینگ و لیستەری بەڕیتانییە کە بە فەندی پڕۆژە گەورەی تۆڕی نەهرەینی سەر بە زانکۆی یو سی ئێڵی بەڕیتانی بەڕێوەدەچێت.