چوار مامۆستای پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بەشداریان لە دووخوولى نێودەوڵەتیدا كرد

  • ئاب 9, 2019
  • 248 Views
چوار مامۆستای پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بەشداریان لە دووخوولى نێودەوڵەتیدا كرد

بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی تواناكان و جێ بەجێ كردنی ئەو ڕێككەوتنە زانستیانەی كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامیان داوە، لە بەرواری (5 تا 8 ی ئابی 2019) چوار مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەشداریان کرد لە دوو خولی ڕاھێنان و پەرەپێدانی تواناکان لە زانکۆی تاران لە ووڵاتی ئێران كە تێچووی شاندكردنەكە لەئەستۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بووە .
شاندی مامۆستایانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەشداریان لە پسپۆرییە پزیشکییەکاندا كرد کە گرووپی یەکەم پێکھاتبوون لە “د.لیث یاسین عارف ” و ” م.ی شھاب احمد صالح ” بەشداریان لە خولى کیمیای شیکاری کرد ، وە ” د. محمد حسن فتاح ” و ” م.نوزاد خلیل اسماعیل” بەشدریان لە خولی بایۆلۆجی و شیکاری کرد و خولەکە بەردەوام دەبێت بۆ گروپێکی تر لەمامۆستایانی پەیمانگاکەمان ، لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشدار بوون بەخشرا بە مامۆستایانی بەشدار بوو.