پشووی هاوین وەك دەرفەتێك بۆ نوێكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

  • ئاب 15, 2019
  • 816 Views
پشووی هاوین وەك دەرفەتێك بۆ نوێكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

لەپێناوی ڕەخساندن و فەراھەمکردنی كەشێكی ئارام و گونجاو وە باشترین و شیاوترین جێگاو ڕێگا بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩— ٢٠٢٠ و لەسەر ڕاسپاردەی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، ستافی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆ ھەستان بە ئەنجامدانی كاری نۆژەنكردنەوەو نوێكردنەوی ئەو شوێنانەی كە پێویستیان بۆ گۆڕانكاری هەبوو لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری وەك:
١- چاککردنەوەو نۆژەن کردنەوەی سەرجەم چێشتخانەکان کە ژمارەیان زیاتر لە ٣٥ چێشتخانەیە
٢- چاککردنەوەو پاککردنەوەی سەرجەم ئاوەڕۆکانی بەشەناوخۆییەکانمان
٣- چاککردنەوەو تغلیف کردنی سەرجەم دەرگای ژوورەکان و پاککردنەوەیان و گۆڕین و نۆژەن کردنەوەی کارەبایاتی سەرجەم ژوورەکان
٤- دروستکردنی ھۆڵێکی خوێندنەوە و دابینكردنی ٨٠ کورسی و مێزی خوێندنەوە، بۆ بەشی ناوخۆیی کوڕان
٥- نۆژەنکردنەوەی چیللەرەکان و بۆیلەرەکان بەمەبەستی فەراھەمکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکانی ئاوی گەرم و ھەوای ساردووگەرم
٦- دانانی سیستمی کامێرای چاودێری لە بەشەناوخۆیی کوڕان و دەوروبەری سەرجەم بەشەناوخۆییەکان
٧- ڕێکخستەوەی سەرجەم ژوورەکان بە دانانی بێدی نوستن ، دۆشەک، بەتانی ، بەفرگر، کانتۆر، جێگە پێڵاو، چەکمەجەی تایبەت ، کورسی، مێزی خوێندنەوە ، کومبار، فەرش، گسکی کارەبا، ئوتوی جل
٨- دانانی قاتعی ژوور بۆ ھەر نھۆمێک بۆ چاودێری تایبەت بەو نھۆمە
٩- چاککردن و دروستکردنی چەند باخچەیەکی تایبەت و شایستە بۆ خوێندکاران
١٠- بۆیاخ کردنەوەو نۆژەنكردنەوەی چەند نھۆمێکی بەشەناوخۆییەکان
11-دابینکردن و دروستکردنی ھۆڵێک بۆ سەنتەریCDC زانكۆ
12- نۆژەنکردنەوەی یاریگای فوتسال و خستنە ئەستۆی بۆ بەشەناوخۆییەکان ، لەبەر ئەوەی خوێندکارانمان بتوانن شەوانیش بەکاری بێنن.

ئەم خزمەتانە لەسەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە ژمارەیان 13 كۆلیج و پەیمانگایە لەماوەی پشووی هاویندا و تا كاتی دەستپێكی خوێندن بەردەوامیان دەبێت و بڕیارە هەموو ساڵێك بەشیوازێكی زۆر باش پێشوازی لەخوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بكرێت.