چالاكییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان دەستیپێكرد

  • ئاب 19, 2019
  • 163 Views
چالاكییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان دەستیپێكرد

لە رۆژى جیهانى فۆتۆدا و بەهاوكارى و سپۆنسەرى سەرەكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى و بە بەشداری فۆتۆی 100 فۆتۆگرافەری كوردستان، چالاكیییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان دەستیپێكرد كە بڕیارە ماوەى چوار رۆژ بخایەنێت.

 

ئێوارەى ئەمڕۆ سەعات 6 ناوەندی 7 رەنگە بەهاوكارى و سپۆنسەرى سەرەكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى و چەند سپۆسەرێكى دیكە، چالاكیییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستانى لەناو مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە لە شارى سلێمانى دەستپێكرد كە فۆتۆی 100 فۆتۆگرافەری كوردستان بەشدارى فێستڤاڵەكە دەكەن.

 

بەختیار سەعید بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵەكە رایگەیاند: 1850 فۆتۆ و 90 فۆتۆستۆری لەگەڵ 310 فۆتۆگرافەر گەیشتوونەتە یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان و لەو رێژەیەش 100 فۆتۆگرافەر و 150 فۆتۆ و 8 فۆتۆستۆری لەلایەن لیژنەی جیاكردنەوەى بەرهەمەكان وەرگیراون تا لە فێستیڤاڵەكەدا نمایش بكرێن، ناوبراو وتیشى: فۆتۆكانی فۆتۆگرافەرەكانی كورد گێڕانەوەی ژیانی كوردەوارییە لە ساتەكانی شادی و خەبات و قوربانیدانیدا، لەهەمانكاتدا ئەو نەهامەتیانەی كە بەسەریدا هاتوون.

 

بەڕێوەبەرى یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان وتیشى: ئامانجمانە لە رێگای زومی كامێرای فۆتۆگرافەرانی كوردەوە ئاشناببینەوە بە ژیانی كوردەواری لە ساتە جیاوازەكانیدا و لەگەڵ زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى كار دەكەین ئەم فێسیڤاڵە بكەینە فێستڤاڵێكى نێودەوڵەتى.

 

شایەنى باسە رۆژى دووەمى فێستیڤاڵەكە 20/8/2019 پیشانگەكە بەردەوام دەبێت بەیانیان سەعات 10-1 و دوای نیوەڕوانیش سەعات 5 پیشانگەكە دەكرێتەوە و لەهەمانكاتدا دیبەتی تایبەت بە فیستیڤاڵ لەنێو قاوەخانەی ئەمنە سورەكە دەستپێدەكات كە 4 بابەتی تێدا پێشكەش دەكرێت.

لە رۆژی سێیەمى فێستیڤاڵەكەدا وۆركشۆپێكى تایبەت بە چۆنێتی دروستكردنی فۆتۆ ستۆری پێشكەش دەكرێت و لەهەمانكاتیشدا پیشانگەكە بەردەوام كراوە دەبێت.

لە رۆژى رۆژی چوارەم و كۆتایشداپێشانگەكە لە سەعات 10 وە كراوە دەبێت و سەعات 5 مەراسیمی خەڵات دابەشكردنەكە دەستپێدەكات و كۆتایی بە مەراسیمی یەكەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردی دێت كە 100 فۆتۆگرافەر تیایدا بەشداربوون.