ئەلومنای (دەرچووان)

  • ئه‌یلول 2, 2015
  • 591 Views
ئەلومنای (دەرچووان)

ئەلومنای Alumni (دەرچووان) ووشەیەکی لاتینیە، واتە دەرچووانی زانکۆ، چەترێکە کە دەرچووان لە سایەیدا کۆئەبنەوە، لە ئێستاشدا لە ماڵپەڕی زانکۆکانی جیهانیدا ئەم ووشەیامان بەرچاو ئەکەوێت کە لاپەرەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە، پردێکی بەستنەوەی نێوان زانکۆ و دەرچووەکانێتی، کە لە ڕێگەیەوە خوێندکار دەتوانێت لە کار و چالاکییەکانی زانکۆ ئاگادار بێت، کە سەنتەری هەلی کار سەرپەرشتی ئەکات.
شایەنی باسە سەنتەری هەلی کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە مانگی ٥ی ٢٠١٥ دامەزراوە وە بە هەوڵ و کۆششى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانکۆ توانرا گشت داتاى دەرچووانى زانکۆى پۆلیتەکنیک کۆبکرێتەوە و پەیجى تایبەتى بۆ دیزاین بکرێت . بە دانانى ئەم پەیجە له‌ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌كى زانكۆكه‌ (www.spu.edu.iq)، لینكى (alumni)ى تایبه‌ت به‌ناوى ده‌رچووانى كۆلێژو په‌یمانگه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك هه‌بوونى گومان له‌سه‌ر هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك لاده‌بات.
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ‌و فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانى حوكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن له‌بوونى گومان له‌هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك به‌ناوى زانكۆكه‌مانه‌وه‌ سه‌ردانى لینكى (alumni) لە خوارەوە بكه‌ن‌ و ووردبینى بۆ بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى هه‌میشه‌ كار بۆ شه‌فافیه‌ت ‌و ده‌سته‌به‌ركردنى یه‌كسانى پرۆسه‌ى خوێندن بۆ ته‌واوى خوێندكاران ده‌كات، دانانی لینكى تایبه‌ت به‌ناوى ده‌رچووانیش كارێكى نوێیه‌ بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌توانن بۆ راستی‌و دروستی بڕوانامه‌كان سوودی لێ وه‌ربگرن.
لە ئەلومنایدا ناوی سه‌رجه‌م دەرچووانی ئەم زانکۆییەی تێدایە کە لە ساڵی ١٩٧٣ دامەزراوە، کە ئەوکات بە ناوی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیەوە دامەزراوە پاشان بۆتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سڵێمانی کە ٥ کۆلیژو 8 پەیمانگا لە خۆی ئەگرێت کە نزیکەی 14 هەزار خوێنکاری هەیە لە ئێستادا.
سودەکانی ئەلوومنای:
• کۆکردنەوەی دەرچووان و ئاگادارییان لە یەکتر و لە کارو چالاکی زانکۆ
• دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووەکان
• کەرتی حکومی و تایبەت ئەتوانن سوود وەربگرن لەو زانیاریانەی لە لیستی دەرچووان ولاپەڕەی ئەلومنای و سەنتەری هەلی کارهەیە
• ئاگاداری لە هەموو خزمەتگوزاییەکانی کە زانکۆ فەراهەمی ئەکات لە کۆرس و هەلی خوێندن و کار

داوا لە دەرچووان ئەکەین کە سەردانی لاپەڕەی ئەلوومنای بکەن بۆ دۆزینەوەی ناوی خۆیان و زانیاری زیارتمان بۆ ڕەوانە بکەن لە ڕێگەى ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنیەى خوارەوە بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندى :
فۆرمى ئەلیکترۆنى بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندى
ده‌رچووان ده‌توانن له‌كاتى بوونى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك راستى زانیارییه‌كه‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ ى خوارەوە بنێرن وە ئاگادامان بکەنەوە لە هەرچ تێبینییەک، وە چاوەرێی پێشنیارەکانتانین لە پێشخستنی سەنتەری هەلی کار و ئەلوومنای :

alumni@spu.edu.iq

دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە سەردانی پەڕەی تایبەتی ئەلومنای بکەن:

http://alumni.spu.edu.iq