ئاگادارییەك لەبەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

  • كانونی یه‌كه‌م 5, 2019
  • 51 Views
ئاگادارییەك لەبەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

بەچاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆ، خولێكی وەرزشی بۆ یارییەكانی ( تێنسی سەرمێز، بلیارد، شەطرەنج) دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداردەكەینەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندن و دەیانەوێت بەشداری لەو خولەبكەن، سەردانی هۆبەی راگەیاندنی کۆلێج و پەیمانگاکانمان بکەن بەمەبەستی ناونوسین و دیاری کردنی ئەو یارییەی دەیەوێت بەشداری تێدابکات..

لەگەڵ ڕێزدا