بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان و ئەکادیمییەکان

  • ئه‌یلول 2, 2015
  • 622 Views
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان و ئەکادیمییەکان

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەكادیمیەكانی یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ و لە ڕووی پەیكەری كارگێڕیەوە سەر بە سەرۆكی زانكۆیە بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا . وە هەڵدەسێت بەم ئەركانە :
1- ئامادەكردنی پلانی ساڵانەی مۆڵەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی كۆلێژ و پەیمانگاكان .
2- ڕایی كردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندنی مامۆستایان دەربارەی شاندكردن بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی تەواو كردنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و دواتر .
3- بەدواداچوونی خوێندكارانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات .
4- بەدواداچوونی هۆبە و یەكە پەیوەندیدارەكان لە كۆلێژ و پەیمانگاكان .
5- ڕایی كردنی مامەڵەی مامۆستایان دەربارەی شاندكردن بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانس و ئەنجامدانی توێژینەوە و خولی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانستی سەردانی فەرمی .
6- پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ زانكۆكانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات .
7- ڕایی كردنی مامەڵەو كاروباری میوانانی دەرەكی پێش هاتن و لەكاتی مانەوەیان لە كوردستاندا .
8- پێدانی پشتگیری بە زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ .
9- بە ئەلیكترۆنی كردنی ئەرشیفی خوێندكارانی دەرەوەی وڵات .

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە یەک هۆبە لە خۆ ئەگرێت کە هۆبەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە کە ئەرکی سەرەکی بریتیە لە بەستنی پەیوەندی ئەکادیمی لە گەڵ ناوەندە زانستی و ئەکادیمیەکانی جیهاندا. لێپرسراوی هۆبەش ( تارا شیروان علی شاڵی)ە.

بۆ پەیوەندی كردن بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەكادیمیەكان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندی بكەن :
relations@spu.edu.iq

ناوی ستاف :

بختیار عبید شریف . بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمیەكان .
فەرمانبەران :
1- مهاباد غفور درویش
2- هیژا ابوبكر صفر
3- خەندە عبدالكریم حمەسعید
4- محمد رۆوف حسین
5- شارا محمد عبدالله
6- کاڵێ
7- عمر خدر عمر

بۆ بینینى ئەو پەیوەندییە زانستى و ئەکادییمیانەى کە زانکۆمان ڕێکەوتننامەى لێک تێگەشتنى واژۆکردووە سەردانى ماڵپەرى تایبەت بە پەیوەنندییەگشتییەکان و ئەکادیمییەکان بکە