مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری خولێكی راهێنان لە چیك دەكات

  • ئاب 27, 2019
  • 470 Views
مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری خولێكی راهێنان لە چیك دەكات

بەئامانجی بەرەوپێشبردنی كەرتی كارگێڕی لە پرۆسەی خوێندن و زانكۆدا، م.داركۆ عوسمان مامۆستا لە بەشی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەشداری خولێكی راهێنانی لە بواری كارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەكان لە وڵاتی چیك كرد.

شایەنی باسە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن و رێکەوتننامە هاوبەشەكانی لەگەڵ زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكان، ساڵانە چالاكی نێودەوڵەتی و كاری هاوبەش ئەنجام دەدات، لەنێویشیاندا ئاڵوگۆڕی مامۆستا و بەشداری پێكردن لە خول و راهێنان و وۆرکشۆپ و سیمیناری هاوبەش.