كۆمپانیای هواوی خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشتی چین دەكات

  • ئاب 27, 2019
  • 668 Views
كۆمپانیای هواوی خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشتی چین دەكات

كۆمپانیای هواوی ساڵانه‌ چه‌ند خوێندكارێكی نمونەیی‌ له‌ چه‌ند زانكۆیه‌كی جیاواز له‌ چه‌ند وڵاتێك بانگهێشت‌ ده‌كات بۆ وڵاتی چین به‌مه‌به‌ستی ڕاهینان كردن و ناساندنی ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپانیای هواوی بۆ ئه‌م ساڵێ (2018-2019)  له‌ رێگی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاو تویژینه‌وه‌ی  زانسیته‌وه‌  چه‌ند خوێندكارێكی نمونه‌ی له‌زانكۆكانی كوردستان  هه‌ڵبژارد بۆ سه‌ردانی كردنی وڵاتی چین .

  (سارا دیار ابوبكر) خوێندكاری به‌شی (ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری) له‌ زانكۆی پۆلته‌كنیكی سلیمانی  كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك توانی  وه‌ك خوێندكارێكی نمونه‌ی و به‌توانا ببیته‌ كاندیدی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی  به‌چاودێری وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای هواوی  سه‌ردانی وڵاتی چین بكات.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا خوێندكاری چه‌ند زانكۆیه‌كی تری كوردستان به‌شدار بوون‌ له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی خوێندكارانی وڵاتانی (سه‌نگافوره‌  ، كه‌مبۆدیا  ، به‌حرین ).  سه‌ردانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دووهه‌فته‌ بووه‌ ‌ هه‌رهه‌فته‌ی یه‌كی بۆ شاره‌زای له‌بابه‌تێك ته‌رخان كرابوو.

هه‌فته‌ی یه‌كه م  له‌ژێرناوی  (Seeds for the future) سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی وڵاتی چین بوو به‌تایبه‌ت  له (پكین) پایته‌ختی چین بوو له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌  باس كردن بوو له‌ زمان و كلتوری وڵاـی چین و گه‌ران و نیشاندانی چه‌ندین شوێنی مێژوویه‌كانی  چین  وه‌ك (the great Wall). 

هه‌فته‌ی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌  له‌ شاری  (شنجن )  بوو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌شاره‌گرنگه‌كانی ولاتی  چین له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا ، له‌ م هه‌فته‌یه‌دا  له‌سه‌نته‌ری هواری مه‌شقێكی چڕو پڕ بۆ فێربوونی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا به‌رێوه‌چوو به‌تایبه‌ت له‌ بواری  ( ( 4G, 5G, Cloud, lot,Al به‌وشیوه‌یه‌ هه‌فته‌ی دوومی سه‌ردانه‌كه‌ به‌رێكرا .

پاشان له‌ رێكه‌ی نوێنه‌رى كۆمپانیای هواوی له‌ وڵاتی  چین  بروانامه‌ی به‌شداری كردن و به‌خشرا خوێندكارانی به‌شدار له‌ مه‌شقی دووهه‌فته‌ی  له‌ وڵاتی چین  . خوێندكارانی كوردستانیش لای خۆیانه‌ سوپاسی  كۆمپانیای هواویانكرد بۆ ئه‌م مه‌شقه‌ دووهه‌فته‌یه‌ كه‌ساڵانه‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆی چه‌ند وڵاتێكی جياوازى  ئه‌نجام ئه‌ده‌ین .