ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانسی زانستی نێوان سێ زانكۆی تەكنیكی لە هەرێمی كوردستان

  • ئاب 28, 2019
  • 110 Views
ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانسی زانستی نێوان سێ زانكۆی تەكنیكی لە هەرێمی كوردستان

(ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا) ناونیشانی كۆنفرانسێكی نیشتمانی زانستی هەرسێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی ( سلێمانی و هەولێرو دهۆك)ە كە لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بە چاودێری (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی هەرسێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی ( سلێمانی و هەولێرو دهۆك) كۆنفرانسی زانستی بە ناونیشانی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا) لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لە ڕۆژانی 28 و 29 ی ئابی 2019 بەڕێوەدەچێت .

بڕیارە كاتژمێر 10 ی سەرلەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە كۆنفرانسەكە دەست پێبكرێت.

ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی و كەناڵی SPUHD زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سات بەساتی بەڕێوەچوونتی كۆنفرانسەكە ڕوماڵ دەكات.

د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرو هاوكات سەرۆكی لیژنەی باڵای كۆنفرانس لەسەر ئامانجی كۆنفرانسە هاوبەشەكەی هەرسێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەولێرو دهۆك بەم شێوەیە بۆمان دوا: