كۆنفرانسی زانستی هاوبەشی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەولێرو دهۆك دەستیپێكرد

  • ئاب 28, 2019
  • 203 Views
كۆنفرانسی زانستی هاوبەشی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەولێرو دهۆك دەستیپێكرد

بەئامانجی یەكخستنی وزەو تواناكان و ڕێكخستانەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن و ئاسانكاری تەواوكردنی خوێندنی باڵا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی تەكنیكی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا) ناونیشانی كۆنفرانسێكی نیشتمانی زانستی هەرسێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی ( سلێمانی و هەولێرو دهۆك)ە كە لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

بە چاودێری (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی هەرسێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی ( سلێمانی و هەولێرو دهۆك) كۆنفرانسی زانستی بە ناونیشانی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا) لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لە ڕۆژانی 28 و 29 ی ئابی 2019 بەڕێوەدەچێت .

كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئابی 2019 لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر وبە ئامادەبوونی (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەریان لە وەزارەت و هەرسێ سەرۆك زانكۆكانی پۆلیتەكنیكی ( سلێمانی و هەولێرو دهۆك) بەڕێزان (پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین و د. كاوە شێروانی و د. عدنان محسن) و ژمارەیەك لە نوێنەری زانكۆكان و پەڕلەمانتاران و ئەكادیمیستانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەوەی هەرێمی كوردستان و مامۆستایان و خوێندكارانی هەرسێ زانكۆی ناوبراو ، ئەمڕۆ 28 ی ئابی 2019 كۆنفرانسی نیشتمانی زانستی بە ناونیشانی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا)دەستی بەكارەكانی كرد.

سەرەتای كۆنفرانس بە چەند ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی كوردستان دەستیپێكرد.

لەلایەن سەرۆكی لیژنەی باڵای كۆنفرانس د. كاوە شێروانی ووتەی بەخێرهاتن پێشكەشكراو ئامانجی گرێدانی كۆنفرانسەكەی خستە ڕوو.