توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

  • كانونی دووه‌م 8, 2020
  • 1035 Views
توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

توێژینەوەیەكی گرنگی بواری زانستی كشتوكاڵی (م.رێباز رەمەزان عەبدولڕەحمان) توێژەر و مامۆستا لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی بەناوبانگی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاودەبێتەوە.

توێژینەوەكەی م.رێباز رەمەزان عەبدولڕەحمان لە گۆڤاری نێودەوڵەتی Applied Ecology And Environmental Research بڵابووەتەوە بەناونیشانی ( Effect Of Testosterone Enanthate Hormones On Some Production, Physiological Traits And Their Residue In The Meat Of Local Rabbits In Sulaymaniyah, Iraq) كە یەكێكە لەو گۆڤارانەی كە لە لیستی Journal indexed by Thomson Reuters with Impact Factor دا هەیە و كە ئاستی ئیمپاكت فاكتەرەكەی (IF = 0.689)ە.

بۆ زیاتر زانیاری لەسەر توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكە.