وتاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەكۆنفرانسی هاوبەشی سێ زانكۆی تەكنیكی كوردستان

  • ئاب 28, 2019
  • 376 Views
وتاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەكۆنفرانسی هاوبەشی سێ زانكۆی تەكنیكی كوردستان

لە چالاكییەكانی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكەمی كۆنفرانسی زانستی هەرسێ زانكۆی تەكنیكی كوردستان( سلێمانی و هەولێرو دهۆك) بەناونیشانی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا) بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ووتارێكی پێشكەشكردو دەستخۆشی خۆی گەیاندە لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس و ڕۆڵی هەرسێ زانكۆكەی بەرزنرخاند لە گرێدانی چالاكییە زانستییەكان و بەستنی ئەم جۆرە لە كۆنفرانس كە پێویستییەكی هەنوكەییە، لە ووتارەكەیدا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی دوپاتكردەوە بۆ هەر جۆرە گۆڕانكارییەك لە پرۆگرامەكانی خوێندندا بەئاراستەی زیاتر پێشخستنی ڕەوتی زانست و خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستانداو هیوای خواست جێ بەجێ كردنی سیستمی بۆلۆنا كاریگەری زۆر باشی هەبێت لەسەر ئاستی زانستی خوێندكارانی زانكۆ تەكنیكییەكان

لەكۆتایی وتەكەیدا داوای كرد كە سەرجەم ناوەندو دەزگا زانستییەكان بەردجەوام بن لە خۆ نوێكردنەوەو بەرەو پێشبردنی پرۆگرامەكانی خوێندن و پێشخستنی ڕەوتی خوێندنی باڵا لەكوردستان.