وتاری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەكۆنفرانسی هاوبەشی سێ زانكۆی تەكنیكی كوردستان

  • ئاب 28, 2019
  • 278 Views
وتاری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەكۆنفرانسی هاوبەشی سێ زانكۆی تەكنیكی كوردستان

لە چالاكییەكانی سەرلەبەیانی كۆنفرانسی زانستی هاوبەشی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەولێرو دهۆك بەناونیشانی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنا) ووتاری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین پێشكەشكراو وبەگرنگی زانی بەستنی وەها كۆنفرانسێك لەم كات و ساتەدا ببەسترێت كە پێویستە ساڵانە بەپێ ی ستانداردە زانستییە جیهانییەكان و بەرەو پێشچوونەكان و هاتنە مەیدانی ڕێبازی نوێ و پرۆگرامی پێشكەوتوتر سوودی لێ وەربگیرێت بەمەبەستی هەڵهێنانی هەنگاوی جددی و كرداری بۆ گەیشتنمان بە ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆ پێشكەوتوەكانی دونیاو دەستەبەر كردنی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆو پڕچەك كردنیان بەزانستی نوێ، ڕایانگەیاند لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەو سیسمەمان تاقیكردۆتەوەو لایەنی ئەرێنی زۆر زیاترە لەسیستمە كۆنەكان و دەتوانین زیاتر برەوی پێ بدەین لەپێناو بەرزكردنەوەی كوالێتی خوێندن و فێربوون.

لەكۆتایی ووتارەكەیدا پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی زۆر سوپاسی وەزیرە خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەكانی لە زانكۆو پرۆسەی خوێندنی باڵاو سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە لە بەستنی كۆنفرانسدا ماندوبون و هیوای خواست بڕیارو ڕاسپاردەكانی كۆنفرانس كەلێنێك لە پرۆسەی خوێندنی باڵادا پڕبكاتەوەو لولایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە كارۆی لەسەر بكرێت.