بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

  • 2020-01-09
  • 568 Views
بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی بەرێوەچوونی سیمیناراتی زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە شێوەی هەفتانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ۲۰٢٠/١/٩، سیمیناری زانستی دوو مامۆستا بەشێوەی خوارەوە بەرێوەچوو:

مامۆستا، “عەبدول مستەفا حەمەرەش”، مامۆستای بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بابەتێکی لەسەر “منظمات النمو الحشریه IGR” پێشکەش کرد.
هەروەها مامۆستا “ابراهیم مجید فرج”، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو لەبارەی “حبوب اللقاح و اهمیتها و کیفیه انتاجها ” باسێکی بەرێوە برد.

 

ئەم سیمینارە لە هۆڵی “مامۆستا عوسمان” لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو و بە بەشداری ئامادەبووان سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا.