رێوڕەسمێك بۆ خوێندنەوە و دابەشكردنی كتێبی (راگەیاندنی نیشتمانی ) بەڕێوەدەچێت

  • 2020-01-11
  • 870 Views
رێوڕەسمێك بۆ خوێندنەوە و دابەشكردنی كتێبی (راگەیاندنی نیشتمانی ) بەڕێوەدەچێت

رۆژی دووشەممە ١٣-١-٢٠٢٠ كاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی رێوڕەسمی واژۆكردن و دابەشكردنی كتێبی (راگەیاندنی نیشتمانی… بایەخی بۆ هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم دامەزراندنی) لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

كتێبەكە لە نووسینی هەر یەك لە مامۆستایان د.هێرش رەسوڵ و د.كاروان عەلییە، هاوكات لەلایەن د.كارزان محەمەد مامۆستا لە بەشی تەكنیكی میدیا خوێندنەوەیەكی زانستی و پیشەیی بۆ دەكرێت.

هاتن بۆ هەمووانە.