دیبەیتی سەرۆك زانكۆ تەكنیكییەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك بەڕێوەچوو

  • ئاب 28, 2019
  • 207 Views
دیبەیتی سەرۆك زانكۆ تەكنیكییەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك بەڕێوەچوو

لە بەردەوامی چالاكییەكانی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەكەمی كۆنفرانسی زانستی هەرسێ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەناونیشانی (ڕیفۆرمی خوێندنی تەكنیكی لە كوردستان ، بەرەو جێ بەجێ كردنی پرۆسەی بۆلۆنیا) دیبەیتێك بۆ هەرسێ بەڕێزان (پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین و د. كاوە شێروانی و د. عدنان محسن) ڕێكخراو هەریەكەو بەجیا باس و ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر سیستمی بۆلۆنا خستە ڕوو بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی ئەو سیستمە بۆ پرۆگرامەكانی خوێندنی تەكنیكی بۆ ساڵی 2019-2020 و خاڵە بەهێزەكانیان وەك پاڵنەر بەگرنگ زانی تا سیستمی خوێندنی تەكنیكی لە هەرێمی كوردستاندا گۆڕانكاری تیادا بكرێت كە ئامانجی سەرەكی بەسەنتەركردنی خوێندكارەو گرتنی ڕێگا ئاسانەكانە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانستی .

لەپاش پێشكەشكردنی ووتەی هەرسێ سەرۆك زانكۆكەی سلێمانی و هەولێرو دهۆك ، ئامادەبوان و توێژەران ڕاو سەرنج و پرسیاری خۆیان خستە ڕوو كە بابەتەكەی زیاتر دەوڵەمەندتر كردو گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكان كرا.