باڵیۆزخانەی ئەمریكا گرانتی پێشكەشكردنی پڕۆژە لە بواری خوێندنی باڵادا رادەگەیەنێت

  • 2020-01-13
  • 1359 Views
باڵیۆزخانەی ئەمریكا گرانتی پێشكەشكردنی پڕۆژە لە بواری خوێندنی باڵادا رادەگەیەنێت

بۆ ئارەزوومەندانی بواری خوێندنی باڵا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد گرانتی پێشكەشكردنی پڕۆژەی لە بواری خوێندنی باڵادا راگەیاند، پڕۆژەكە بەناوی گرانتی بچوكە و دوای پەسەندكردنی لەلایەن باڵیۆزخانەوە پارەی تەرخانكراوی بۆ دابین دەكرێت.

مەرجە پڕۆژەكە لە بواری كەرتی خوێندنی باڵادا بێت، هەروەها هەموو پێشكەشكردنەكە لەلایەن خودی پێشكەشكارەكەوە ئەنجام دەدرێت، دوا كات بۆ پێشكەشكردن ٢٨/١/٢٠٢٠ دەبێت.

بۆ پێشكەشكردن و زانیاری و وردەكاری تەواوی لەسەر گرانتەكە گرتە لەم لینكە بكە.