سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ پتەوتردەكەن

  • 2020-01-14
  • 670 Views
سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ پتەوتردەكەن

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و بەهێزكردنی لینكی هاوكاری و گۆڕینەوەی تواناو لێهاتوییەكان لەبواری كشتوكاڵیدا ئەمڕۆ سێشەممە رێکكەوتی 14 كانونی دووەمی 2020 سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستان/ لقی سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز پێشرەو سەعید مستەفا، سەرۆکی لق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لقەكە سەردانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆیان کرد و لەلایەن د. كامیل صابر سعید ڕاگری پەیمانگاو ژمارەیەك لە مامۆستایانەوە پێشوازیكران.

لەسەردانەكەدا وێڕای تەئكیدكردنەوە لە پشتیوانیان بۆ پرۆسەی خوێندنی تتەكنیكی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئەو بوارە لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم ، سەندیكای ناوبراو بە خۆشحاڵییەوە هەستان بە بەخشینی ڕێزلێنان و دەستخۆشی بۆ ڕاگری پەیمانگاكەو چوار لە مامۆستایانیان لەبەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان لەپێناو پێگەیاندنی کادری کشتوکاڵی بۆ بازار کار و خزمەت کردن بە بواری کشتوکاڵ.

لەبەرامبەریشدا ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بە ناوی خۆی و مامۆستایانەوە سوپاسی ئەرک و ماندوو بوونی نوێنەرانی لقی سلێمانی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵ كردو هیوای خواست پەیوەندییەكانی هەردولایان تادێ بەرەو پێش ببرێت.