ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەی كراوەی لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش و خوێندكاران سازكرد

  • كانونی دووه‌م 14, 2020
  • 201 Views
ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەی كراوەی لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش و خوێندكاران سازكرد

ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک کۆبونەوەی فراوانی لەگەڵ ستافی بەش و خوێندکارانی بەشەکان ئەنجام داوگفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەی كراوەی لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش و خوێندكاران سازكرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/1/14) ڕاگری کۆلێج (د.ڕووناک محمد عبداللە)و یاریدەدەری ڕاگر  لە سێ کۆبونەوەی جیاوازدا لەگەڵ سەرۆک بەش ومامۆستایان وخوێندکارانی هەرسێ بەشی (تەکنەلۆجیای زانیاری ، تەکنەلۆجیای داتابەیس ، تۆڕەکانی کۆمپیوتەر )بەمەبەستی گفتۆگۆکردنی هاوبەش و ئاڵۆگۆرکردنی بیرو بۆچوون لە نێوان ڕاگرایەتی و مامۆستایان و خوێندکاران تاوەکو پێکەوە وەرزێکی سەرکەوتوو و بێکیشەو گرفت بەڕێبکەن کۆبوویەوە.
سەرتای کۆبونەوە ڕاگری کۆلیجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك  باسی لە شێوازەکانی خوێندن کرد بەتایبەت بۆڵۆنیا سیستەم و گرنگی ئەم پرۆگرامەی ڕوونکردەوە . پاشان باسی لە هەماهەنگی نێوان خوێندکاران و مامۆستایان و بەشەکان و ڕاگرایەتی کرد لە کاروبارەکانی ڕۆژانە ، دڵنیایی دا بەهەموو خوێندکاران  پاڵپشتی هەموو چالاکیەکی خوێندکارانین و پێکەوە دەتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنین.کۆلێجەکەشمان بکەینە ماڵی دووەمی خۆمان .

لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا باس لە پێداویستیەکانی خوێندکاران لە( تاقیگەو) هۆڵەکانی خوێندن کرا ، بەڵێنیش درا چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەبکرێت کە لە تاقیگەوهۆڵەکان هەیە.
دەرەفەت درا بەخوێندکاران تاکو قسەو بۆچوون و پرسیار و ڕەخنە و پێشنیاری خۆیان دەربڕن . پاشان وەڵامی پێویست درانەوە.