ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی 30هەمینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

  • ئه‌یلول 1, 2019
  • 192 Views
ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی 30هەمینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

بە چاودێری بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سەرۆك  و بەڕێزان د.هەڤاڵ ابوبكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محمد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكاران ئه‌مڕۆ یەكشەممە 1ی ئەیلولی 2019ز ئاهه‌نگی پۆلێكی تر له‌ ده‌رچوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ژێر ناوی (خولی نوێبونەوە) بەڕێوەدەچێت.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگ به‌ هاتنی كه‌ژاوه‌ی ئاڵای حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 13 كۆلێج و په‌یمانگای سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و دواتر سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ سروودی زانكۆ به‌ ڕێو ڕه‌سم له‌سه‌ر سته‌یج ئاماده‌بوون.

به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و ڕیگای زانست  و چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز، ئاهه‌نگی دەرچوونی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019  ده‌ستی پێكرد و پاشان له‌لایه‌ن پ.ی.د. دانا احمد مصطفی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی ده‌رچوانی خولی 30ی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوێنده‌وه‌و تیایدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستایان و خوێندكاران و كه‌س و كاریان كردو ڕایگەیاند له‌پێناوی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووان ساڵ له‌دوای ساڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كادیری لێهاتوو به‌تواناو ئه‌كادیمی پێشكه‌ش به‌ كوردستان بكات و خزمه‌تی به‌رچاو به‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومی و ناحكومییه‌كان بكات.