دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان لەپاش سوێندی یاسایی بڕوانامەیان پێبەخشرا

  • ئه‌یلول 1, 2019
  • 819 Views
دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان لەپاش سوێندی یاسایی بڕوانامەیان پێبەخشرا

لە بەشێكی تری مەراسیمی دەرچوانی خولی 30 هەمینی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕاگری هه‌ر 13 كۆلیج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوا له‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا كه‌ بڕوانامه‌ی ده‌رچوون ببەخشن به‌ خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو.

له‌ كۆتاییدا پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌ 4500 خوێندكاری سه‌ركه‌وتوی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ.