دابەشكردنی فۆرمی ماستەرو دبلۆمی باڵای ئەكادیمی دەستیپێكرد

  • 2020-01-16
  • 3113 Views
دابەشكردنی فۆرمی ماستەرو دبلۆمی باڵای ئەكادیمی دەستیپێكرد

لەپاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردنەوەی خوێندنی باڵا(ماستەرو دكتۆراو دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی) ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ لەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستكرا بەدابەشكردنی فۆرمی خوێندنی ماستەرو دبلۆمی باڵای یەك ساڵە بۆ فێرخوازان.

بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی خوێندن ئەمڕۆ پێنجشەممە 16 ی كانونی دووەمی 2020 لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی فۆرم بۆ ئەو دەرچوانەی خوازیارن خوێندنی باڵا تەواو بكەن.

هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك فۆرم وەرگیراون و بڕیارە تا 26 ی كانونی دووەمی 2020 فۆرمەكان بگەڕێنرینەوە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو.

هەر بەو بۆنەیەوە پ.د. سۆران ابوبكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕایگەیاند : وێڕای پیرۆزباییمان لە فێرخوازان و ئەو كەسانەی دەیانەوێت خوێندنی باڵا تەواو بكەن داواكارین ئەم هەلە زێڕینە لەدەست خۆیان نەدەن و تا وادەیی دیاریكراو بەتەواوی بەڵگەنامە پێویستەكانەوە سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرم و بەشداریكردنیان لەم ئۆفەرە.