سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێویستی بە ڕاژەی 3 فەرمانبەر هەیە

  • ئه‌یلول 1, 2019
  • 1380 Views
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی  پێویستی بە ڕاژەی 3 فەرمانبەر هەیە

بەپێ ی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كارگێڕی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، ئاگاداری گشت فەرمانبەرانی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بەزانكۆ دەكات كە پێویستی بە 3 فەرمانبەرە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكانی زانكۆ بەم مەرجانە:

*هەڵگری بڕوانامەی بكالۆریۆس بێت

*هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بەباشی بزانێت( نوسین و قسەكردن) یاخود یەكێك لەو دوو زمانە بەجیا بەباشی بزانێت.

*شارەزایی لە بواری كۆمپیوتەردا هەبێت.

*توانای كاری بەكۆمەڵی هەبێت.

هەر بەڕێزێك خوازیارە ڕاژەكەی بگوازێتەوە با CV خۆی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە:

Relations@spu.edu.iq