رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

  • ئه‌یلول 2, 2019
  • 66 Views
رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

سایتی (رووداو) رێکەوتی ١-٩-٢٠١٩ هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە بە ناونیشانی (لە سلێمانی بە بەرچاوی سەرۆکی زانکۆوە لە مامۆستایەک دەدرێت)، کە بەداخەوە بەشێک لە هەواڵەکە شێوێندراوەو ئێمەش بە باشمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بڵاوبکەینەوە:

1- ئەو رووداوەی کە رویداوە لە سەرۆکایەتی زانکۆ رویداوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک رووداوەکەو گرژی نێوان ئەو دوو فەرمانبەرەی زانکۆ بەبەرچاوی بەرێز سەرۆکی زانکۆوە نەبووەو بەرێزیشیان دواتر بەپێی رێکارە ئیدارییەکان ئاگاداری رووداوەکەبووەو رێکاری یاسایی و ئیداری گرتۆتەبەر.

٢- گرژی و ناکۆکی و لێک تێنەگەیشتن لەنێو ئەندامانی خێزانێکیشدا روودەدات، هەربۆیە ئەم رووداوەش ئەگەر چی لە شوێنێکی فەرمی و ناوەندێکی ئەکادیمی روویداوە بەڵام بەرێز سەرۆکی زانکۆ بە زویی بەدەم رێکارە یاساییەکانی رووداوەکەوە رۆیشتووەو کاری پێویستی ئەنجامداوە.

٣- وەکو لە هەواڵەکەدا هەیە، بەرێز سەرۆکی زانکۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە پێکهێناوە کە دادوەرێکی بەرێز ئەندامی لیژنەکەیەو بڕیارە رۆژی ٤ شەممە لێکۆڵینەوەکان دەستپێبکەن و بەپێی یاسا بەرکارەکان تاوانباری رووداوەکە سزای یاسایی و ئیداری وەردەگرێت و دەرئەنجامی رووداوەکەش بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

لەکۆتایشدا ئێمە وەکو سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەمیشە پشتوپەنای مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمانین و پاراستنی شکۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان ٢-٩-٢٠١٩