مامۆستایه‌کی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بڕوانامه‌ی دکتۆرای به‌ده‌ستهێنا

  • ئه‌یلول 3, 2019
  • 269 Views
مامۆستایه‌کی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار بڕوانامه‌ی دکتۆرای به‌ده‌ستهێنا

مامۆستایه‌کی بەشى كارەباى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار پاش گفتوگۆیەکی چڕ و وورد توانی به‌ سەرکەوتوویی بڕوانامه‌ی دکتۆرا لە کۆلێژی پەروەردەى زانکۆی سەڵاحەددین بەدەست بهێنێت.

رۆژى یەک شه‌ممه‌ 1 / 9 / 2019 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پرۆفیسۆر و یاریدەدەری پرۆفیسۆر و دکتۆر و مامۆستا و خوێندکاران ، مامۆستا  کوردستان حمید محمد لێپسراوى هۆبەى زانستى و خوێندنى باڵاو مامۆستاى بەشى كارەباى پەیمانگای تەكنیكی كەلار سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی  دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى لیژنەیەکی زانستی بۆ تێزی دکتۆراکەی لە رێگاکانى وانەوتنەوەى فیزیا توانی بڕوانامه‌ی دکتۆرا بەدەست بهێنێت.

شایانى باشە ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی ناوبراو لەسەر (کاریگەری نەخشەسازی فێرکاری-فێربوونی پێشنیازکراو لەسەر دەسکەوتی زانستی وپەرەپێدانی کارامەیی بیری تێڕامان وحەزی گەڕانی زانستی لای خۆیندکارانی بەشی کارەبا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)بوو، کە لە هۆڵی عبدالله حەداد لە بەشى زاستە پەروەردەییەکان لە کۆلێژی پەروەردەى زانکۆی سەڵاحەددین خوێندنەوەی بۆ کرا و بە سەرکەوتوویی پەسەندكرا .