سەرۆكایەتى زانكۆ پیرۆزبایی كردنەوەى كۆلێجێكى نوێ دەكات

  • ئه‌یلول 5, 2019
  • 320 Views
سەرۆكایەتى زانكۆ پیرۆزبایی كردنەوەى كۆلێجێكى نوێ دەكات

لە راگەیەندراوێكدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلى ئەمین سەرۆكى زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناوى سەرۆكایەتى زانكۆ و ئەنجومەنى زانكۆوە پیرۆزبایی لە سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە و ئەندامانى ئەنجومەنى ئەو زانكۆیە دەكات بەبۆنەى كردنەوەى كۆلێجى پەروەردە لە شارەزوور.

هەر لە راگەیەندراوەكەى سەرۆكایەتى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانیدا هاتووە: جێگەى خۆشحاڵى و شانازییە كە خزمەتى زانستى زیاتر بە سنوورى شارەزوو بكرێت، ئێمەش وەك زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانی ئامادەی هەماهەنگى تەواو و كارى هاوبەشی زانستین بۆ برەودان بە رەوتى خوێندنى باڵا و زانستى لەو ناوچەیەدا.

رێكەوتى 2019\9\4 لە مەراسیمێكدا بەئامادەبوونى ژمارەیەك لە مامۆستایانى زانكۆ و نوێنەرى حكومى و حزبی و رێكخراو و كەسایەتى و دامودەزگاكان، كۆلێجى پەروەردەى شارەزوور كرایەوە كە سەر بە زانكۆى هەڵەبجەیە.