پەیمانگای تەكنیكی كەلار سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیانی كرد

  • 2020-01-22
  • 730 Views
پەیمانگای تەكنیكی كەلار سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیانی كرد

بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی سەرۆكی نوێ ی زانكۆی گەرمیان ، شاندێكی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلار سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیانیان كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێککەوتی (٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠) ئەنجومەنی پەیمانگای تەكنیكی كەلار کە پیک هاتبوون لە ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگرو سەرجەم سەرۆک بەشەکان سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لە “پ.ی.د فەرهاد قادر کریم” بەبۆنەی دەست بەکاربونی وەک سەرۆکی نوێ ی زانکۆی گەرمیان.

سەرەتا “د.چیا محمد حسن” ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەناوی خۆی و ئەنجومەنی پەیمانگاوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی زانكۆی گەرمیان کرد و ڕۆڵ و گرنگی زانکۆی گەرمیانی بەرز نرخاند کە ساڵانێکە هەماهەنگ بوون لەگەڵ پەیمانگاكەدا بۆسەرخستنی پڕۆسەی خوێندن ،

دواتر سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیانیش سوپاسی ڕاگری پەیمانگا و شاندەكە کرد و خۆشحاڵ بوو بە سەردانەكەو بەڵێنیدا لەداهاتودا بەگوڕوتینیکی زیاتر هاریکاری یەکتربن و پەیوەندیەکی تۆکمەتر لە نێوان هەردولادا درست بکەن تاوەکو بتوانن کاری پێكەوەیی و هاوبەش ئەنجام بدەن.