سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ پێشكەشكرا

  • 2020-01-23
  • 585 Views
سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ پێشكەشكرا

لە درێژەی بەرێوەچوونی سیمینارە زانستییەكانی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە شێوەی هەفتانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ۲۰٢٠/١/۲۳، لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگا سێ سیمیناری مامۆستایان بەم شێوەی بەرێوەچوو:

_ مامۆستا، “ئیسماعیل ئەحمەد حەسەن “، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بابەتێکی لەسەر “زراعة الانسجة النباتية” پێشکەش کرد.
_ مامۆستا “چنار حەمەنوری میرزا” مامۆستا لە بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی سمینارێکی لەسەر “الزيتون” باس کرد.
_ مامۆستا “مەریوان عەبدولکەریم عەڵی”، مامۆستا لە بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی باسێکی لەسەر “Ranking of University” بەرێوەبرد.

لە هەرسێ سیمینارەكەدا ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران ئامادەبوون و بە پرسیارو سەرنجەكانیان زیاتر بابەتەكانیان دەوڵەمەندتر كرد.