خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند فارمانبەرێکی دڵسۆز

  • 2020-01-28
  • 726 Views
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند فارمانبەرێکی دڵسۆز

بەئامانجی پێزانین و هەوڵدانی زیاتری فەرمانبەران بۆ کاری جوان و دڵسۆزی زیاتر بۆ کۆلێج و زانکۆ، ئەمڕۆ سێشەممە 28 ی كانونی دووەمی 2020 (پ.ی.د عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری  لە ڕاگرایەتی کۆلێج و شوێنی کاری فەرمانبەران خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هەریەک لە (پشکەوت نیعمەت، صابر عبداللە، تاهر اسعد، هیوا جبار، کامەران احمد) فەرمانبەر لەهۆبەی خزمەتگوزاری و چاکردنەوەی کۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری لەپای دڵسۆزی و هەوڵ و ماندوبوونەکانیان لە جێبەجێکردنی کارەکان بەباشترین شێواز و ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان و داهێنانی نوێ لە پێناو خزمەتکردنی خوێندکاران و مامۆستایانی كەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا.

لەبەرامبەریشدا فەرمانبەران خۆشحاڵی خۆیان بەو بەسەركردنەوەیە دەربڕی و ڕایانگەیاند كە ئەم پێزانینە زیاتر هانمان دەدات هەوڵی زیاتری خۆمان بدەین بۆ جەانتركردنی دەزگاكەمان و دەربڕینی دڵسۆزی زیاتر بۆی.