سیمینارێک لە بارەی هونەری دەربڕین و پێشکەشکردنی سیمینار پێشکەش کرا

  • 2020-01-28
  • 688 Views
سیمینارێک لە بارەی هونەری دەربڕین و پێشکەشکردنی سیمینار پێشکەش کرا

بە ئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ و ڕاهێنانی خوێندكاران لەسەر چۆنێتی گفتوگۆی كراوەو وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرامبەرەكانیان ، ئەمڕۆ 28ی كانونی دووەمی 2020  لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، سیمینارێک لە بارەی (هونەری دەربڕین و پێشکەشکردنی سیمینار)لەلایەن (م.بەڵێن جاف) مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار / كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا  تیشک خرایە سەر ئەوهۆکارانەی کە دەبنە هۆی ترس و دوودڵی لە کاتی بابەت پێشکەشکردندا و سەرجەم ئەو ڕێنمایانەی بۆ خوێندکاران ڕونکردەوە کە پێویستە ڕەچاوی بکەن لە کاتی ئامادەکردنی بابەتێک و پێشکەشکردنی.