سیمینارێک لەسەر خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی دوای خوێندنی پەیمانگا پێشكەشكرا

  • 2020-01-30
  • 659 Views
سیمینارێک لەسەر خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی دوای خوێندنی پەیمانگا پێشكەشكرا

بەئامانجی بەرچاوڕۆشنی خوێندكاران لەدوای تەواوكردنی قۆناغی خوێندنی پەیمانگاو دۆزینەوەی هەلی كارو بەگەڕخستنی ئەو زانستەی وەریگرتوە،

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێککەوتی (٣٠_١_٢٠٢٠) بەئامادەبوونی ڕاگرو بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران و کۆمەڵەی خوێندکاران لقی گەرمیان و ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران دکتۆر “بەختیار تاڵەبانی” سمینارێکی ڕۆشنبیری بەناونیشانی (چۆن خۆمان ئامادەبکەین بۆ قۆناغی دوای پەیمانگا ) پێشکەش کرد.

لەلایەن “د.چیا محمد حسن “ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلارەوە  زۆر بەگەرمی بەخێر هاتنی “د. بەختیار تالەبانی ” کرا کە ئەرک و ماندوبونیان کێشاوەو لەئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە دا سوپاسی بەڕێزیانی کرد .

لەسمینارەکدا باس لەقۆناغەکانی دوای تەواوکردنی خوێندن کرا کە چۆن پێوستە خوێندكاران تواناکانیان بخەنەگەڕ و بتوانن داهاتویەکی پرشنگدار بۆ خۆیان دەست نیشان بکەن بەگەران بەدوای هەلی کارو چۆنیەتی سەرکەوتن لەکارەکاندا و دابەشکردنی کاتەکان بەسود وەرگرتن لە خوێندنەوە و نوسین و فێربون ،

سیمینارەكە جەختی كردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی کار و ئایندەیەکی گەش تا خوێندکاران بتوانن سەرکەوتوبن لەبواری ژیانیاندا گرنگی بەتواناکانی خۆیان بدەن و هەرچی زوە هەوڵەکانیان بخەنەگەر خۆیان پێ بگەیەنن ترس و دلە راوکی لەجەستەیان دەربێنن و سەرکەون بۆقۆناغەکانی داهاتوی ژیانیان.

لەکۆتایی سمینارەکەشدا بەشداربووان چەند پرسیارو سەرنجێكیان  گەیاند و سیمینارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.