بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

  • ئه‌یلول 10, 2019
  • 147 Views
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و كەناڵی SPUHD لە بروسكەیەدا بەبۆنەی 28 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی دایك ( كەناڵی گەلی كوردستان ) پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی ئەو كەناڵە ئازیزە دەكەن.

لە بروسكەكەدا هاتووە ” دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان وەك یەكەم میدیای بینراو، خاڵێكی وەرچەرخان و داهێنانێكی مەزنی راگەیاندنی كوردستان و هەنگاوێكی گەورە بوو لە بواری راگەیاندندا كە بووە سەرەتای گۆڕانكاری لە دەنگ و رەنگی رەسەنی كوردیدا، كەناڵی گەلی كوردستان سەرباری هەوراز و نشێوییەكان بەردەوام بووە و پیشەییانە سیاسەتی میدیایی ئاڕاستە دەكات و بەرپرسیارانە لە ئاست رووداو و پێشهاتەكان رووماڵی میدیایی دەكات.

لە كۆتایی بروسكەكەدا هاتووە: خوازیارین لە ساڵی نوێدا كەناڵەكەتان بنەماكانی كاری راگەیاندن ( پیشەیی بوون، راستگۆیی، ئیتیك ) وەك هەمیشە بكاتە ناسنامەی كاركردنی.

دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادە پرشنگدارە
هەر شاد و سەركەوتووبن
سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
كەناڵی SPUHD
2019/9/10