یەكەم رۆژى دەستپێكردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى راگەیەندرا

  • ئه‌یلول 10, 2019
  • 3937 Views
یەكەم رۆژى دەستپێكردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى راگەیەندرا

بەبڕیارى سەرۆكایەتى و ئەنجومەنى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى رۆژى یەكشەممە 2019/9/15 وەك یەكەم رۆژى دەستپێكردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانى سەر بە زانكۆ دیاریكراو و داواش لە خوێندكاران دەكەن پابەندبن بە كاتى دەستپێكردنەوەى پرۆسەى خوێندن.

لەو چوارچێوەیەشدا و لەسەر راسپاردەى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلى ئەمین سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى بۆ پێشوازیكردن لە خوێندكاران هەموو ئامادەكارییەك ئەنجامدارەوە لە گشت كۆلێج و پەیمانگاكانى سەر بە زانكۆ لەگەڵ دابینكردنى سەرجەم خزمەتگوزاری و كەلوپەلەكان بۆ بەشەناوخۆییەكانى كوڕان و كچان وە نوێكردنەوەى هۆڵەكانى خوێندن و ئامادەكردنى كەلوپەلى نوێ بۆیان، لەگەڵ رەخساندنى كەشێكى ئارام و گونجاو لە رێگەى سەوزایی و پاركەكانى ناو كەمپسەكانى زانكۆ.

سەرۆكایەتى و ئەنجومەنى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى هیواى ساڵێكى نوێی و پڕ چالاكى و زانست بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دەخوازن و ئومێد دەكەن
خوێندكاران پابەندبن بە كاتەكانى دەوام كردنەوە و بەسەركەوتوویی ساڵێكى دیكە لە خوێندن تێپەڕێنن.

سەرجەم پێداویستی بەشەناوخۆییەكانى كەمپى كۆلێجە تەكنیكییەكانى زانكۆ دابینكرا