بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانكۆ بڕوانامەى ئایزۆى پێبەخشرا

  • ئه‌یلول 11, 2019
  • 467 Views
بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانكۆ بڕوانامەى ئایزۆى پێبەخشرا

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئایزۆ بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و لە مەراسیمێكدا لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلى ئەمین سەرۆكى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى، بڕوانامەی ئایزۆ بە بەڕێوەبەر و حەوت فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى درا كە هەریەك لە پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕی و دارایی و م.غەریب ساڵح بەڕێوەبەرى پەیمانگاى نۆستاڵجیا ئامادەى مەراسیمەكە بوون.

شایەنى باسە وەک ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی کاروباری تۆمار گشتی بە کوالیتی بەرز و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بەڕێوەبەر و حەوت فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى خولێکی ئایزۆی ٩٠٠١:٢٠١٥یان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.