رۆژی بەرەنگاربونەوەی ئایدز لە سیمنیارێكی سەرۆكایەتی زانكۆ دا

  • 2014-12-04
  • 684 Views
رۆژی بەرەنگاربونەوەی ئایدز لە سیمنیارێكی سەرۆكایەتی زانكۆ دا

ەمەبەستی گەیاندنی زانیاری سەبارەت بە نەخۆشی ئایدز، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی وسەلامەتی بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن لەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەو هۆشیاكردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بەو نەخۆشیە، سیمنیارێكی زانستی بۆ دكتۆر محمد بابەكر مینە پسپۆر لە بواری بایۆلۆجی پزیشكی و بەرگری لەشدا رێكخست ، كە دواین زانیاری لەباری ئەو ڤایرسەو شێوازەكانی توشبوونی نەخۆش و هۆیەكانی بەرگری و چارەسەری خستە روو.
لەو سیمینارەدا كە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ و پڕۆفیسۆر دكتۆر خالید مەحمود یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری خوێندكاران و ژمارەیەك لە ستافی زانكۆ و پەیمانگاكان ئامادەبوون دكتۆر محمد بە سلاید میژووی سەرهەڵدان ودۆزینەوەی ڤایرۆسەكەوچونێتی تووشبونی نەخۆشییەكەی شیكردوە هەروەها رایگەیاند لە ئێستادا بەپێ‌ داتای لایەنە تەندروستیەكان نزیكەی 25 كەس لەهەرێمی كوردستان توشی ئەو ڤایرۆسەبون و رێژەی زیاتری خەڵكی بینایش لەلایەن تەندروستی هەرێمەوە تۆماركراوە بەڵام ئەو بیانیانە یەكسەر گەرێنڕاونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان،لە بەشێكی تری سیمینارەكە باسی لە خەرجی چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە كرد بۆیە راایگەیاند هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لەهەمبەر مەترسی ئەو نەخۆشیە باشترین هەنگاوە بۆ بەرگرتن لە بڵاو بونەوەی زیاتری ڤایرۆسی ئایدز لەكوردستان.