فۆرمى خوێندنى پارالیل له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت

  • كانونی یه‌كه‌م 11, 2014
  • 418 Views
فۆرمى خوێندنى پارالیل له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئاگادارى گشت خوازیاران ده‌كات ئه‌وانه‌ى به‌ نیازن ده‌ست به‌ خوێندن بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس , له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌روارى 11/12/2014 بۆ ماوه‌ى 10 ڕۆژ تا به‌روارى 21/12/2014 فۆرمى خوێندنى پارالیل دابه‌ش ده‌كرێت له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى /تۆمارى گشتى
دوا كاتى گه‌رانه‌وه‌ى فۆرمه‌كان 24/12/2014 یه‌ كات ژمێر 1 ى پاش نیوه‌ڕۆ

ناونیشانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى
قڕگه‌ نزیك به‌نزینخانه‌ى وڵات