ئاگادارییەك بۆ ئەو خوازیارانەی پێشكەشی خوێندنی باڵایان كردووە

  • 2020-02-05
  • 2831 Views
ئاگادارییەك بۆ ئەو خوازیارانەی پێشكەشی خوێندنی باڵایان كردووە

بەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوازیارانە دەكات كە پێشكەشی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا )یان كردووە، رۆژی دووشەممە 2020/2/10 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی تاقیكردنەوەی( IELTS)ی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.

تێبینی: پێویستە خوازیاران پێش كاتی تاقیكردنەوە ئامادەبن و كارتی نیشتمانی یان پێناسی (باری شارستانی )یان پێبێت لەگەڵ پێنووسی رەنگی شین.