هەفتەی داهاتوو سیمپۆزیۆمێكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا ئەنجام دەدرێت

  • 2020-02-06
  • 571 Views
هەفتەی داهاتوو سیمپۆزیۆمێكی زانستی دەربارەی كۆرۆنا ئەنجام دەدرێت

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی لەگەڵ نوێنەرایەتی (WHO)، هەفتەی داهاتوو سیمپۆزیۆمێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دەدەن.

رۆژانی رابردوو بۆردی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە، كە تیایدا بڕیاردرا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێكی زانستی و ئەكادیمی هاوبەش لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی و نوێنەرایەتی (WHO).

سیمپۆزیۆمەكە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ۲۰۲۰/۲/۱۲ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی راپەڕین-ی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.