سەرۆكی زانكۆ ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەی زانكۆ لاین دەكات

  • ئه‌یلول 12, 2019
  • 359 Views
سەرۆكی زانكۆ ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەی زانكۆ لاین دەكات

پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پرکرنەوەی فۆرمی خوێندکاران، لیژنەی ڕاوێژکاری زانکۆلاینی لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەسەر کردەوە پاڵپشی بەرێزیانی دووپات کردەوە تا بەشێوەیەکی باش هاوکاری خوێندکاران بکرێت.

هەر ئەمرۆ لیژنەی ڕاوێژکاری زانکۆلاین لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فۆرمی کۆمەڵێک خوێندکاری گەڕاندەوە کە فۆرمیان لەلایەن سەنتەرە بازرگانیەکان بۆ پڕکرا بۆیەوە وە هەڵەیەکی زۆر لە هەڵبژاردنەکانیان هەبوو، بۆ ئەوەی دووبارە هەڵبژاردنەکانیان ڕێک بخەنەوە .

بۆیە لیژنەی ڕاوێژكاری لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوا لە خوێندکاران دەکات کە فۆرمەکانیان دوای پڕکردنەوە پیشانی کەسانی شارەزا بدەن لە سەنتەرە ڕاوێژکاریەکانی زانكۆكان بۆ ئەوەی لەداهاتودا توشی كێشەو گرفت نەبنەوە.