وۆركشۆپێك بۆ زیاتر ئاشنابوون بە بابەتە زانستییەكان بەڕێوەچوو

  • 2020-02-06
  • 893 Views
وۆركشۆپێك بۆ زیاتر ئاشنابوون بە بابەتە زانستییەكان بەڕێوەچوو

لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەهاوكاری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری وۆركشۆپێكی زانستی بەناونیشانی (لەپێناو زیاتر ناساندنی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بە بابەتە زانستییەكان) ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦-٢-٢٠٢٠ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران لە هۆڵی سیمیناری كەمپسی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا لەلایەن لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەهاوكاری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری ۆركشۆپێكی زانستی بەناونیشانی (لە پێناو زیاتر ناساندنی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بە بابەتە زانستیەكان) بەڕێوەچوو.

وۆركشۆپەكە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر بەردەوام بوو تێیدا هەریەك لە بەڕێزان (پ.ی.د.عەتا شێخ كەریم) راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بابەتێكی بەناونیشانی ‏(Safety and Health) و (د. سیڤان هیشام) مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری پلانسازی بابەتێكی بەناونیشانی (Research Writing Technique) پێشكەشكرد، پاشان بابەتێكی دیكە بەناونیشانی ( Referencing Using Microsoft Word) لەلایەن (كاوان فایق) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن پێشكەشكرا.

دواتر گفتوگۆی كراوە دەسیپێكرد و ئامادەبووان پرسیارەكانیان ئاڕاستەی بەشداربووانی وۆركشۆپەكە كرد و راسپاردەكان ئامادەكران بۆ بەرزكردنەوە و ئاڕاستەكردنی لایەنی پەیوەندیدار تا بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە و كاریان لەسەر بكرێن.