وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی پەیمانگا و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە دەكات

  • 2020-02-06
  • 678 Views
وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی پەیمانگا و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە دەكات

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی و وەفدی هاوڕێی لەگەڵ پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجەی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی-یان كرد .

لەلایەن د.كارزان عەبدوڵا راگری كۆلێج و پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و هەردوو یاریدەرانی راگر و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانەوە پێشوازیان لێكرا و پاشان لە كۆبوونەوەیەكدا د.كارزان عەبدوڵا بەناوی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و راگرایەتی كۆلێج و پەیمانگاوە بەخێرهاتنی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو وەفدی هاوڕێی كرد، وە بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە كرد لە ناوچەكەدا.

لای خۆشیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەر دوو پەیمانگا و كۆلێج كرد و بەڵێنیدا هاوكاریی جددی ئەم دوو دامەزراوەی خوێندی باڵا بێت لە پارێزگای هەڵەبجە .