خولی راهێنانی دووەم لەسەر ” نووسینی گرانت و پڕۆژە بەڕێوەبردن ” دەستیپێكرد

  • ئه‌یلول 15, 2019
  • 212 Views
خولی راهێنانی دووەم لەسەر ” نووسینی گرانت و پڕۆژە بەڕێوەبردن ” دەستیپێكرد

بەمەبەستی راهێنان و بەرزكردنەوەی توانای خۆماڵی لە بواری نووسینی گرانت بۆ بەدەستهێنانی فەندی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژەی ئەكادیمی و بە‌ڕێوەبردنی كارای پڕۆژە فەندكراوە نێودەوڵەتییەكان ، پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری ( سی ئێچ ئێن ) لە گرووپی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خولێكی راهێنانی لەسەر ” نووسینی گرانت و پڕۆژە بەڕێوەبردن ” رێكخست.

خولەكە‌ لەلایەن بەڕێزان د.رۆژین كمال محەمەد ئەمین سەرۆكی گروپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووری دیجیتاڵی و یەكەم و تاكە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی گرانتەكانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانی لەسەر ئاستی عێراق و مەحمود عەبدولڕەحمان مەحمود راهێنەری باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتی لە پڕۆژە بەڕێوەبرندا لە لیدەرز دریم سەرپەرشتی دەكرێت و لە بەرواری ١٤/٩/٢٠١٩ دەستیپێكردووە و هەفتانە بەردەوام دەبێت.