زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەردەوامە لەسەر هەڵمەتی هۆشیاری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا

  • 2020-02-06
  • 837 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەردەوامە لەسەر هەڵمەتی هۆشیاری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لێی كە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕاگەیەندراوە ، وە بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی چالاكی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماجیدی مۆڵی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6 ی شوباتی 2020 لە ماجیدی مۆڵی شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی چالاكییەكی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنایان رێكخست، چالاكییەكە لەلایەن م.عیماد مەجید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆ سەرپەرشتی دەكرا و لەلایەن ژمارەیەك لە خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستییەوە پۆستەر و دەمامك و دەستكێش و رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەش بە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكرا و داوایان لێكرا بەباشی ئەو رێنماییانەی سەر پۆستەرەكان لە شوێنە گشتییەكان و تەنانەت ماڵەوە جێبەجێ بكەن تا بە دووربن لە توشبوون بەو ڤایرۆسە مەترسیدارە.

شایانی ئاماژەیە هاونیشتمانیان بە گرنگییەوە دەیانڕوانیە هەڵمەتەكەو بە هەنگاوێكی ئەرێنیان زانی بەئاراستەی زیاتر ئاشنا بوونیان بە ڤایرۆسەكەو چۆنێتی خۆپاراستن لێی.