ئاگادارییەكی گرنگ لە تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

  • ئه‌یلول 15, 2019
  • 1457 Views
ئاگادارییەكی گرنگ لە تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکات بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکی چەند بەشێکی نوێ کە بۆ ئەم ساڵی خوێندن کرابوونەوە لە سیستەمی زانکۆلاین بەردەست نەبوون ، بە خۆشحاڵیەوە کێشەکە چارەسەر کراو ئێستا خوێندکاران دەتوانن داخوازی نامە بۆ ئەو بەشانەش پێشکەش بکەن.

بەشەکان بریتین لە :-

١- کۆلێجی زانستە پڕاکتیکیەکان زانستی تاقیگەی پزیشکی

٢- پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی – پێنجوێن / پەرستاری- پێنجوێن

٣- پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی – پێنجوێن / کارگێری کار- پێنجوێن

٤- پەیمانگەی تەکنیکی کەلار / کارگێری پڕۆژە کشتوکاڵیەکان

هەر بەو بۆنەیەوە پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناوی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆوە پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندكارانی شاری هەڵەبجەو كەلارو پێنجوێن كە بێگومان كردنەوەی بەشی نوێ هەنگاوێكی ئەرێنییە بەئاراستەی فراوانبوونی دام و دەزگاو ناوەندەكانی خوێندنی باڵاو خوێندكارانیش دەتوانن سودی گەورە ببینن ، وەهەروەها بەڕێزیان دەستخۆشی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكات كە فەرمانی كردنەوەی ئەو بەشە نوێیانەیان دەركردووە، هیواخوازە هەنگاوی باشتر هەڵبێنن بەئامانجی سوودو قازانجی گەورە و دەستكەوتی زانستی لەسەر ئەو ناوچانەی كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆلیج و پەیمانگای تیادا كردوەتەوە.