مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشت دەكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەكانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانی

  • ئه‌یلول 16, 2019
  • 884 Views
مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگهێشت دەكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەكانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانی

لە نوێترین چالاكی نێودەوڵەتیدا، د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین دامەزرێنەر و سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لەلایەن دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانییەوە بانگهێشت دەكرێت بۆ كۆبوونەوەی پانێلێكی هەڵسەنگاندنی دەزگاكە وەك هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی كە لە شاری برۆكسلی پەیتەختی بەلجیكا بەڕێوەدەچێت.

شایەنی باسە دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانی گەورەترین دەزگای فەندی توێژینەوەی بەڕیتانییە كە كۆكەرەوەی 8 ئەنجومەنە توێژینەوە سەرەكییەكەی بەڕیتانیاییە بۆ زانستە پراكتیكی و مرۆڤایەتییەكان و بودجەی دەزگاكە نزیكەی ٧ بلیۆن پاوەندی ئیستەرلینیە كە لەلایەن حكومەتی بەڕیتانیاوە دابین دەكرێت، بودجەی سەفەركردن و مانەوەی د.رۆژین كەمال و گشت ئەندامە هەڵسەنگێنەرەكان لەلایەن دەزگا بەڕیتانیەكەوە دابینكراوە.

بانگهێشتكردن و بەشداریكردنی مامۆستاكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە هەڵسەنگاندنی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە گەورەكانی بەرزترین دەزگای توێژینەوە و فەندی بەڕیتانیا، شایەتی رۆڵ و چالاكی مامۆستاكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.