مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ جاری دووەم فەندێكی یەكێتی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت

  • ئه‌یلول 16, 2019
  • 264 Views
مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ جاری دووەم فەندێكی یەكێتی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت

لە بەردەوامی دەستكەوتەكانی لە بەدەستهێنانی فەندی نێودەوڵەتیدا، د.رۆژین كەمال محەمەد ئەمین سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كلتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە بەشی پلانسازی شار لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ جاری دووەم توانی فەندێكی ئیراسمۆس پلەسی یەكێتی ئەوروپا بۆ ئاڵوگۆری زانستی لەگەڵ زانكۆی مەساریك-ی چیكی بەهاوبەشی ئەو زانكۆیە بەدەستبهێنێت.

ئەم ئاڵوگۆڕە نێودەوڵەتییە بوار دەڕەخسێنێت بۆ ئاڵوگۆری زانستی و راهێنان بۆ دوو ستافی ئەكادیمی و ئیداری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یەك ستافی زانكۆ چیكییەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە وڵاتی چیك و هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی فەندەكەی یەكێتی ئەوروپا، وە ئەم ئاڵوگۆڕە زانستییە بە فەندی یەكێتی ئەوروپا دەبێتە دووەم ئاڵوگۆڕی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆ چیكیەكە لە ماوەی ساڵێكدا، كە لە ماوەی داهاتوودا مەرجەكان و ئاگاداری پێشكەشكردن بۆ ئاڵوگۆڕەكە بە بنەمای هەلی یەكسان لە وێب سایت و سۆشیال میدیای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و لە ڕێگەی گرووپی ئیمەیڵەوە بۆ گشت ستافی ئەكادیمی و ئیدارییەكانی زانكۆمان بڵاودەكرێتەوە.