خوێندکاران سوپاس و ستایشی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن 

  • ئه‌یلول 17, 2019
  • 215 Views
خوێندکاران سوپاس و ستایشی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن 

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 16 ی ئەیلولی 2019،بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچون و بەرەوپێش چونانەی لەبەشەناوخۆییەکانمان و ئەو خزمەتانەی کە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی پێشکەش کراوە، پ. ی.د. عطاشێخ کریم ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری  و وەفدێکی یاوەری سەردانی بەشەناوخۆییەکانیان کردو چاوی بە ستافی بەشەناوخۆییەکان کەوت و چەند خوێنکارێکیشی دواند:
ئەوەی لەماوەی ئەم دوومانگە پێشکەش بەبەشەناوخۆییەکان کراوە جێگەی دەست خۆشی و ستایش کردنە، چونکە ئێستا کەخوێندکاران گەڕاونەتەوە، بەشەناوخۆییەکانمان زۆر گۆڕاوەو سیمایەکی جیاوازتری ھەیە لەجاران ، بەگشتی خوێندكاران دەست خۆشی و ستایشی ھەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆو ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری و ستافی بەڕێوەبردنی بەشەناوخۆییەکان دەکەین بۆ ئەو خزمەتە بەردەوامانەی كە پێشكەشیان دەكرێت لەپێناوی دابینكردنی كەشێكی لەبارو گونجاو بۆ خوێندنی خوێندكاران.